گۆرانییە نوێکەی بانە شێروان لەماوەی مانگێکدا زیاتر لە ملیۆنێک بینەری هەیە

نوێترین گۆرانی خانمە گۆرانیبێژی لاو بانە شێروان لە مانگێکدا زیاتر لە ملیۆبێک بینەری هەیە.

گۆرانی " بۆچی " لانە شێروان کە لە ٢٤ی ئۆکتۆبەرەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوکراوەتەوە، لەماوەی کەمتر لە مانگێک یەک ملیۆن و ٧٢ هەزار زیاتر بینەری هەیە.  

بانە شیروان، گۆرانیبێژێکی کوردە. لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە باوکێکی بە ڕەچەڵەک قەرەداغییە، یەکەم دەرکەوتنی بانە لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی کورد ئایدڵ بوو کە لە کەناڵی کوردسات ھاتە پەخشکردن و توانی لەو بەرنامەیەدا بگاتە قۆناغی ڕاستەوخۆ و کۆتایییەکان، و دوای تەواوبوونی ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە بانە یەکەم گۆرانی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نەوید زەردی بە ناوی «بڕۆ» بڵاوکردەوە، و ھەروەھا گۆرانییەکە ناوبانگێکی باشی لەناو گەنجانی کورد پەیداکرد.

 


PM:02:46:23/11/2019