فەرماندەی پشێووی ئپراسیۆنەکانی موسڵ کرایە پارێزگاری شارەکە


 فەریق روکن، نەجم جەبوری فەرم فەرماندەی پێشووی ئۆپراسیۆنەکانی رزگارکردنی شاری موسڵ بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ ی تشرینی دووەم لە بینای پارێزگار، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە دەنگی ٢٣ ئەندام لەکۆی ٣٩ ئەندام، فەریق رەکن نەجم جبوری وەک پارێزگاری نەینەوا هەڵبژارد.

فەریق روکن نەجم جبوری، پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بوو، شوێنی مەنسوڕ مەرعید دەگرێتەوە، کە لە مانگی ئایاری رابردوو وەک پارێزگاری نەینەوا دەستنیشان کرا و رۆژی ١٩ی تشرینی دووەم بە دەنگی ئەنجومەنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەکار لادرا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەڵوەشێنراوەتەوە. 

 


PM:01:23:24/11/2019