وردەکاریی کۆبوونەوەکانی شاندی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکرێت

وەزیری نەوتی عێراق وردەکاریی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیراق  ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سامر غەزبان، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارری وزە و وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکان تیشکیان خستە سەر دوو خاڵی سەرەکی کر بریتی بوون لە "رێکخستنی پەیوەندییە نەوتییەکانی هەولێر و بەغدا و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان".

سامر غەزبان هەروەها رایگەیاندووە، کە کەشی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و گفتوکانی نێوان هەولێر و بەغداش بەردەوامییان پێ دەدرێت



PM:03:24:24/11/2019