وه‌زاره‌ت كاره‌با ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌ت كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوکردەوە و  ئاشكرایكرد توانیویانه‌ كێشه‌ى كاره‌با چاره‌بكه‌ن كه‌ به‌ هۆى بوونى گرفتى ته‌كنیكى له‌ بۆڕى غازى كۆرمۆر ، به‌رهه‌مهێنانى بڕى (500) مێگاوات كاره‌با كه‌مبووبووه‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با هاتووه‌ " هاوبه‌شانى كاره‌با ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ ، ئێستا (90%) كێشه‌ى كۆمپانیاى داناغاز چاره‌سه‌ر كراوه‌ و ئاسایى بووه‌ته‌وه‌ " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " به‌رهه‌مى كاره‌با له‌ ئێستادا گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ 2928 مێگاوات " .

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ " وەزارەتی كارەبای هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ، بەهەماهەنگی تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن كە بەهۆیەوە پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبای هەولێر و سلێمانی و بازیان راوەستابو" .

دووپاتیشكراوه‌ته‌وه‌ " كێشه‌ ته‌كنیكییه‌كه‌ بووبووه‌ هۆی كەمبوونەوەی 500 مێگاوات كارەبای نیشتمانی ، لەگەڵ كەوتنەوەی گرفتەكە وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن كۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی سیستەم و كۆنترۆڵكردنی كارەبای هەرێم و وێستگەكان كرا ، رێگای نەدرا كوژانەوەی گشتی رووبدات " .


PM:07:12:24/11/2019