خۆپیشاندانەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هەوڵی کۆتاییهێنانی دەدەن و تاوەکو ئێستاش سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هێزە ئەمنییەکان لە شاری ناسڕییەو بەسڕەی باشووری عێراق تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و تا ئێستا ٩ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرەتای ئەم مانگە خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری عیراق دەستی پێكرد و خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی خزمەتگوزاری و هەلی كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی حکومەتی عیراق.