قەرەیلان: دەوڵەتی تورک لەسەر رەتکردنەوەی کورد دامەزراوە و لەئێستادا بە پێشەنگایەتی ئەردۆغان نوێکراوەتەوە

موراد قەڕەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند"  دەوڵەتی تورک لەسەر رەتکردنەوەی کورد دامەزراوە و لەئێستادا بە پێشەنگایەتی ئەردۆغان نوێکراوەتەوە ".

 

قەرەیلان وتیشی"  لەبەرامبەرمان دەسەلاتێکی نەخۆش هەیە کە بۆ هەبوونی خۆی کورد قڕدەکات. دەسەلاتێکی نەخۆشە. باشە چۆن نەتەوەیەک بۆ هەبوونی خۆی نەتەوەیەکی تر لەناو دەبات؟ ئەمە نەخۆشیە. ئایا سیاسەتمەدارانی پارچەکانی تری کوردستان ئەم ڕاستیە نابینن؟ هەندێک جار ئەردۆغان سڵاوێکیان لێدەکات، دەڵێن تورکیا دۆستمانە، بەڵام لە ڕاستیدا هەموو کادرەکانی دەوڵەتی تورک بۆ دژایەتیکردنی کورد پەروەردە کراون".

 

موڕاد قەرەیلان جەختیشیکردەوە: جگە لە هێزە چەپەکان و سۆسیالیستەکانی تورکیا دەتوانین بڵێین هەموو کەسێک لەدژی هەبوونی کوردە، بەو لۆژیکە هێرشی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت و لەسەر هەموو گەلی کوردستان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبرێت. 

 

 

 

 



PM:07:51:24/11/2019