خۆپیشاندان لە عێراق دەستپێکردەوە و خۆپیشانده‌ران رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داده‌خه‌ن

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بۆ ڕۆژی دووهەم ناڕازییەكان رێگا سەرەكییەكانیان لە پارێزگای بەسرەی باشووری عیراق داخست.

 

سەرچاوەکان باس لەوەشدەن" بەیانی ئەمڕۆ زۆربەی ڕێگا سەرەكییەكانی پارێزگای بەسرە داخران، ئەمەش دوای ڕۆژێك لە كوژرانی پازدە خۆپیشاندەر و برینداربوونی ١٥٠ی دیكە لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا و باشووری عیراق".

 

سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن: له‌به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌ جیاوازه‌كانی عیراق، له‌ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا ١٣ خۆپیشانده‌ر له‌باشوری عیراق كوژراون.

 

 

 



AM:10:27:25/11/2019