ڕوسیا داوا لە هەسەدە دەکات بچنە ناو سوپای سوریاوە

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگیری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، شەڕ و بارودۆخی باکوری رۆژئاوای سوریا نابێت کاریگەریان لەسەر نوسینەوەی دەستوری وڵاتەکە هەبێت و دەشڵێت "دەبێت هەسەدە بچێتە ناو سوپای سوریاوە".

جێگیری وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "نابێت بارودۆخی ئێستای سوریا کاریگەری لەسەر نوسینەوەی دەستوری وڵاتەکەیان هەبێن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ باشترکردنی چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکێکانی سوریا پێویستە هێزەکانی سوریایی دیموکرات (هەسەدە) بەزوترین کات بێنە ریزەکانی سوپای سوریاوە، چەند زوتر ئەو کارە ئەنجامبدەن ئەوەندە باشترە".

بڕیارە لیژنەی دەستوری سوریا سێهەمین کۆبونەوەی خۆی بە بەشداری شاندی نیشتیمانی و نەتەوە یەکگرتوەکان و چەندین لایەنی دیکە لە ژنێف ئەنجامبدات کە داخراو و دوور لەچاوی رۆژنامەنوسان بەڕێوە دەچێت.

PM:01:26:25/11/2019