"سپی" دوا زانیاری ناو کۆبونەوەی وەفدی هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەربرسان باڵای عێراق بەردەوامە و سپی دوا زانیاری ناو کۆبونەوەکە ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی ئێستای نێوان وەفدی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق بە "سپی" ڕاگەیاند "تا ئێستا کۆبوونەوەی هەردوولا کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت بەردەوامە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: تا ئێستا نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن و گفتوگۆکان بەردەوامە و لە چەند کاتژمێری داهاتودا ئەنجامی گفتوگۆکان یەکلایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ 25-11-2019 شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی 2020 گەیشتنە بەغدا.

 

ئێستا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، خالید شوانی وەزیری هەرێم و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.

PM:04:34:25/11/2019