ساری راستی کێشەکانی لەگەڵ رۆناڵدۆ ئاشکرا کرد

ئەمڕۆ ساری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس، راستی کێشەکانی لەگەڵ رۆناڵدۆ بۆ رۆژنامەنوسان ئاشکرا کردو رایگەیاند ئێمە هیچ کێشەیەک لە نێوانماندا نیە.


لە پێش یاریەکەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، ساری تایبەت بەو یاریە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردو رایگەیاند" من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ رۆناڵدۆ نیەو پەیوەندیم زۆر باشە، راستە ئەو یاریزانە توڕە بووە کاتێک گۆڕانکاری پێکراوە، ئەمە مانای ئەوەیە ئەو هەموو شتێکی بردووەتەوەو گۆڕینی پێ قبووڵ نیە، ئەمەش بە پەرۆشی ئەو یاریزانە دەردەخات بۆ یاریکردن.

لەسەر ئامادەبوونی بۆ یاریەکە رایگەیاند" ئەو  ئەمرۆ لەگەڵ هاوڕێکانی راهێنانی کردووەو دۆخی بەرەو باشی چووە، بەڵام دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ تەندرووستی بکەین لە نێوان ئەمڕۆ و سبەینێ و ئینجا بڕیار لەسەر یاریکردنی دەدەین.

 


PM:11:54:25/11/2019