ڤیدیدۆ.. ترامپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لەو سەگە دەکات کە بەشداری ئۆپراسیۆنی کوشتنی بەغدادی کرد

دوێنی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لەو سەگە کرد کە لە ئۆپراسیۆنی کووشتنی خەلیفەی داعش ئەبوبەکری بەغدادی بەشداریکردو بریندار بوو.

 

لە ڤیدیۆیەک ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا و مایک پێنس جێگری سەرۆک و سەگەکەو راهێنەرەکەی لەبەردەم کۆشکی سپی دا دەردەکەون و ترامپ سەگەکە بە رۆژنامەنووسان دەناسێنێت.

 

مانگی رابردوو هێزی " دەلتای " ئەمەریکی کە هێزێکی تایبەتە لە سوریا لە نزیک سنوری تورکیا، خەلیفەی داعش ئەبوبەکری بەغدادیان کووشت، لەو ئۆپراسیۆنەدا سەگێکی بەشداربووی ئەو هێزە برینداربوو دوای چاکبوونەوەی دوێنی ترامپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لێکرد. 



AM:10:05:26/11/2019