ئەردۆغان بۆ خەڵكی توركیا: دۆلار بەجێبهێڵن

بەهۆی كێشە سیاسیەكانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، لیرەی توركی بەهای خۆی لەدەستداوە و ئەردۆغانیش داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات دۆلار بەكار نەهێنین.

بەهۆی دابەزینی نرخی لیرەی توركییەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داوا لە خەڵكی توركیا دەكات "دۆلار بەجێبهێڵن".

ئەردۆغان دەڵێت "با رووبكەینەوە دراوی خۆمان، لیرەی توركی. لیرەی توركی چیدی بەهاكەی لەدەست نادات. بە نیشتمانپەروەریی خۆمان وا نیشان بدەین".

ئەردۆغان لەبارەی كێشەی كڕینی فڕۆكەی ئێس-35ی توركیا ئاشكرای كردووە، توركیا لە ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵی دیكە، فڕۆكەی جەنگی خۆی دروست دەكات.

PM:02:39:26/11/2019