لاڤرۆڤ هۆشداری دەداتە هەسەدە
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند هانی سه‌ركرده‌كانی كوردی سووریا ده‌ده‌ین، پابه‌ندبن به یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی رووسیا و توركیا هۆشداریشی دا له‌وه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وتی "گوماناوی تێوه‌بگلێن".
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌گه‌ڵ هاوتا ئایسله‌ندییه‌كه‌ی له مۆسكۆ"
كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و وتی "تا ئێستا زانیاریمان له باره‌ی هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌كی توركیا بۆ یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی سوچی نییه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كورده‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن".
وتیشی "ئامۆژگاری هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به گشتی ده‌كه‌م، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بن، كه ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ واژووكردنی یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی 22ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ توركیا، ره‌زامه‌ندی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشته‌مان له سه‌رۆكی كۆماری سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د و فه‌رمانده و سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌رگرت و ئه‌وان به‌و په‌ڕی هێزیانه‌وه دووپاتیان كرده‌وه، كه هاوكاری سه‌ركه‌وتن و جێبه‌جێكردنی ده‌بن".
وتیشی"ده‌سته‌به‌ری مافی كورد ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌بێت".
دەشڵێت "رووسیا هانی هه‌سه‌ده ده‌دات، ده‌ست به دانووستان و گفتوگۆی فراوان بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا و پێش ئه‌وه‌ی واشنتنیش بڕیاری خۆی بۆ كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له باكووری سووریا بگۆڕێت، كورده‌كان بایه‌خی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه و ته‌نانه‌ت لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی رووسیا و توركیا ده‌ربڕی بوو".
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شی وت "كاتێك ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا له سووریا بكشێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ كورده‌كان رایانگه‌یاند، ئاماده‌ن ده‌ست به دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ن، به‌ڵام دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی نابنیاتنه‌رانه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆیه ئامۆژگاری ئه‌و هاوڕێیانه‌مان ده‌كه‌م، له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان پێ‌داگر بن و خۆیان نه‌خزێننه ناو هه‌ڵسوكه‌وتی گوماناوییه‌وه".
PM:04:14:26/11/2019