کەشناسی لەبارەی شەپۆلی بارانبارینەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین رادەگەیەنێت و دەشڵێت، لەدوو ڕۆژی داهاتوودا لە چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردەوە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست لەسەر كەشی عێراق لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە باران بە شێوەی لێزمە و لەسەرخۆ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق، دەبارێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق هاوكات لەگەڵ بارانبارینەكەدا تووندەبا هەڵدەكات و هەورە بروسكەشی لەگەڵدا دەبێت.

هاوکات بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، رۆژی چوارشەمە، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست.
 
روونیشیكردەوە كە سەرەتا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاویەكانی دەست پێدەكات پاشان لەكاتەكانی شەودا كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەكەمان پێشبینی دەكرێت بڕی دابارین لە سنوری پارێزگای هەولێر و سلێمانی بە تایبەت لەناوچە شاخاویەكانی رۆژهەڵاتی هەردوو پارێزگاكە لەسەرووی مام ناوەند بێت و بەفریش لەسەر لوتكەی شاخە سنوریەكان دەبارێت.

PM:05:55:26/11/2019