فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بناری قەندیل دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ چەند فڕۆکەیەکی جەنگی دەوڵەتی تورکیا بە چڕی گوندی سەرگەنێل لە بناری قەندیل بۆردوومان دەکەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٠٠ چەند فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا بە چڕی بۆردوومانی گوندی سەرگەنێل-ی بناری قەندیلیان کرد، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە زیانی زۆر بەر خانوو، ڕەزو باخی هاوڵاتیان گەیشتووە.

 

قەندیل یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆس کە لە سنوری ڕۆژهەڵات و باکوور و باشووری کوردستان هەڵکەوتوە، بەشێکی لە شارستانی پیرانشاره و ساڵانه شاخەوانێکی زۆر لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕووی تێ دەکەن.

 

بەرزترین لوتکەی قەندیل بە ناوی کەو کەز ناسراوە کە لە باکووری کوردستان دایەوە بەرزیەکەی ٣٨٠٠ مەترە. هەروەها ئەو چیایەی کە شاخەوانان بە قەندیلی گەورەی دەناسن، ناوی کێوە ڕەشه کە بەرزیەکەی ٣٦١٠ مەترە، چیای قەندیلی بچووکیش بە بەرزایی ٣٢٥٠ مەتر دیوارێکی بە بەرزایی ٤٥٠ مەتری کە یەکێکە لە دیوارە چیایەکانی ئێران.

 

(دیوارەی چیای بێستوون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٢٠٠ مەترە و گەورەترین دیوارەی چیایی کوردستانه). قەندیل یەکێکە لە پڕ بەفرترین چیاکانی کوردستان کە بە درێژایی ساڵ بەفری لێ نابڕێت.

 

 

 



PM:08:03:26/11/2019