ڤیدیۆ.. شارا ئیبراهیم جیاواز دەردەکەوێت

خانمە بێژەری دیاری کورد شارا ئیبراهیم بەستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت و دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی. 

 
شارا ئیبراھیم لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، فانەكانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەكەی دەردەبڕن و بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

شارا چەند مانگێکە لە دەرکەوتنی نەبووەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام ئەکاونتی نەماوەو لە ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردووەو دوور لە چاوی سۆشیاڵ میدیا ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ دەکات. 

 

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكە و منداڵەكەی كوڕە.

 

شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد. 


 



PM:09:19:26/11/2019