لە جامی خەلیجی ٢٤ کە یارییەکانی لە وڵاتی قەتەر ئەمڕۆ دەستیپێکرد، هەڵبژاردەی عێراق رووبەرووی قەتەری میواندار بووەوەو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-١ لێ بباتەوەو بردنەوە تۆماربکات.
عێراق توانی دوو گۆڵەکە لە لایەن یاریزان" محەمەد قاسم لە گێمی یەکەم بکات و ئەو تایمە ٢-٠ پێشبکەوێت.
تایمی دووەم قەتەر توانی گۆڵیک بکات و لە لایەن یاریزان" عەبدولعزیز حاتەم ئەنجامەکە کەمبکاتەوە، بەڵام هیچ سودێکی نەبوو، یاریەکەیان ٢-١ دۆڕاند.
عێراق توانی یەکەم سێ خاڵ بە دەست بهێنێت و پێشەنگی گروپەکەی بە کاتی داگیر بکات و قەتەری میواندار هیچ خاڵێکی نیە.