سبەی لەم سێ پارێزگایەی عێراق پشووە

بەهۆی خۆپیشاندان و گرتنی رێگاکانی ناو شارەوە سبەی پێنج شەممە لە چەند شاری باشووری عێراق  پشوو راگەیاندرا.

 

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سبەی پێنج شەممە لە پارێزگاکانی زیقار و دیوانییەو نەجف پشووەو فەرمانگەکان و خوێندگاکان دادەخرێن.

 

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی باشوورەوە  کە بۆتە مایەی دواکەوتنی دەوامی قوتابخانەو زانکۆکەکان پشووی نیوەی سال لابراو خوێندکاران لەو کاتەدا دەچنەوە پۆلەکانی خوێندن.



PM:11:35:27/11/2019