مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکیدا رایگه‌یاند" ئێمە نآمانەوێت ویستمان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن و له پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی پۆسته‌كه‌یان وه‌رگرتووه".
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" لە پەیامێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات" بەڕوونی ڕامگەیاندووە ئێمە نامانەوێت ویستمان بەسەر خەڵكدا بسەپێنین، بەڵكو لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك لێرەین و دەمانەوێت كوردستانێكی بەهێز بنیات بنێین و زیاتر بەڕووی جیهاندا بكرێینەوە".
لە بەشێكی دیكە پەیامەكەیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونیشیکردەوە: ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی ئابووریمان فراوانتر بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بكه‌ینه‌وه، بێگومان ده‌بێ چاكسازیی زیاتر بكه‌ین بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆسه‌ی چاكسازییمان ده‌ستپێكردووه.
مەسرور بارزانی جەختیشیکردەوە: دەبێت خەڵك متمانە و بڕوای بە حكومەتەكەی هەبێت، چونكە پێویستە خەڵك هەست بكات نوێنەرەكانیان لە حكومەت ڕێزیاندەگرن و ئەو حكومەتەی هەیە دەیانپارێزێت و خزمەتیان دەكات.