ئێران ئیدانەی هێرشكردنە سەر كونسوڵخانەی وڵاتەكەی كرد لە نەجەف

شەوی ڕابردوو  لە هەردوو شاری سمبولی شیعە، کەربەلا و نەجەف خۆپیشاندانی قورس بەردەوام بووو قونسڵخانەی ئێران لە نەجەف لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا، لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە حكومەتی عیراقی دەكات هەڵوێست بنوێنێت.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممەر ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" ئیدانەی هێرشكردنە سەر كونسوڵخانەی وڵاتەكەی كرد لە نەجەف و داوای لە حكومەتی عیراقی كردووە هەڵوێستی هەبێت لە دژی ئەو كەسانەی كە هێرشیان كردۆتە سەر بارگەی كوسوڵی وڵاتەكەیان لە نەجەف".

 

لە بەیآنەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت" پێویستە حكومەتی عێراقی لێپرسینەوە و كاردانەوەی روون بەرامبەر هەڵكوتانە سەر كوسوڵخانەكەی بنوێنێت".

 

شەوی راربدوو خۆپیشانده‌رانی پارێزگای نه‌جه‌ف ویستیان هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ پارێزگاكه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان لێگرتن، دواجاریش خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ كونسوڵخانه‌كه‌یان سوتاند.

 

لەسەرەتای مانگی شترینی یەکەمەوە،  ئەمە بۆ دووەمجارە لە هەردوو شاری نەجەف وکەربەلا قونسڵی ئێڕان دەسوتێنرێت. 

 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌تا هێزه‌كانی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان رێگریان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد به‌هۆی توندوتیژیشه‌وه‌ ٣٢ خۆپشانده‌ر برینداربوون.

 
 
 
 


AM:10:19:28/11/2019