تورکیا کوژرانی دوو سەربازی خۆی لە نزیک سنووری سووریا ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند" رۆژی چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر شارۆچکەی ئاقجە لە باشووری وڵاتەکەی، بنکەیەکی سەربازی دیکە لە شارۆچکەی گردی سپی لە سوریا کراوەتە ئامانج".

 

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: کە تۆپخانەی سوپای وڵاتەکەی دەست بەجێ بە مووشەکبارانکردنی سەرچاوەی مووشەکەکان، وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە. 



ئه‌م بابه‌ته ‌262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:01:28/11/2019