لەبارەی بتڵی غازی ماڵانەوە ڕونکردنەوە دەدرێت

لە ڕاگەیەندراویکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەو غازەی دەدرێت بە ماڵان لەلایەن لیژنەکانمانەوە چاودێری دەکرێت، لەڕوی جۆر و کوالێتی و بڕەکەیەوە".

 

سەردار ساڵح، سەرۆكی لیژنەی غازی ماڵان دەڵێت" لە سنوری شاری سلێمانیدا (٢٩) كارگەی تێكردنەوەی غازی ماڵان هەیە، بەوردی چاودێری كارەكانیان دەكەن لەرووی بڕی ئەو غازەی دەیكەنە بتڵەكانەوە كە كێشكەی (١٢)كیلۆگرامە و بە كێشی بتڵەكەوە دەبێت بە (٢٨)كیلۆ و نیو، هەر بتڵێك كە تێبینی بكرێت لەو كێشە كەمترە، رێكاری پێویست لەگەڵ كارگەكەدا دەگیرێتەبەر".

 

وتیشی" ڕێگەنادرێت لە هیچ شوێنێك یان دووكان یان ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غاز، نرخی هەر بتڵێك لە (٧)هەزار و (٥٠٠)دینار زیاتربێت، هەرهاووڵاتییەكیش لەو بڕە زیاتری لێوەربگیرێت دەتوانێت سكاڵا بكات".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" رۆژانە نزیكەی (٢٧٠)تۆن غازی شل لە كەركوك و كێڵگەكانی كۆرمۆرەوە هاوردەی سلێمانی دەكرێت و لەرێگەی كارگەكانی غازەوە دەكرێنە بتڵەوە و بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێن، بەوەش رۆژانە نزیكەی (١٤)هەزار بتڵ لە سلێمانی لەلایەن هاووڵاتییانیەوە بەكار دەهێنرێن".

 

هەروەها داواش لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی هەر كێشەیەك لە بڕ و كوالێتی و نرخی غازی ماڵاندا دەستبەجێ لەرێگەی لاپەڕەی فەرمی قایمقامیەتی سلێمانی لە فەیسبووك یان ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٧٠٥٤٨٧١٧١) لیژنەی غازی لێ ئاگادار بكەنەوە.

 


PM:01:28:28/11/2019