بەلجیکا پارێزگاری لە یەکەمی جیهان کرد


هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا لە ریزبەندی مانگانەی فیفا، پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی گشت هەڵبژاردەکان کردووەو  توانیویەتی ئەم مانگە ١٧٦٥ خاڵ کۆبکاتەوە.
دوای ئەویش فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ دێت و ١٧٣٣ خاڵی کۆکردووەتەوە.

هەڵبژاردەی عێراق پاش بردنەوەی یاریەکە لە ئێران و یەکسانبوون دژی بەحرەین لە پاڵاوتنی مۆندیال،٤ پلە سەرکەوتووەو لە پلەی ٧٠ی جیهانە.

ریزبەندی وڵاتەکان بۆ ئەم مانگە بەمشێوەیە:

1- بەلژیکا ١٧٦٥ خاڵ
2-فەرەنسا ١٧٣٣ 
3-بەرازیل ١٧١٢ 
4-ئینگلتەرا ١٦٦١ 
5-ئۆرۆگوایی ١٦٤٥ 
6-کرواتیا ١٦٤٢ 
7-پرتوگال ١٦٣٩ 
8-ئیسپانیا ١٦٣٦ 
9-ئەرجەنتین ١٦٢٣ 
10-کۆڵۆمبیا ١٦٢٢ 
 


PM:01:52:28/11/2019