مه‌سرور بارزانی: دژی بوونی په‌كه‌كه‌ین له شنگال و هه‌رێمه‌كه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر گرنگن و ئێمه دژی بوونی په‌كه‌كه‌ین له شنگال و هه‌رێمه‌كه.
مه‌سرور بارزانی، ڕایگەیاند په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له رووی مێژووی و ستراتیژییه‌وه گرنگن، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆمان باسمان له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كرد و كۆك بووین كه ئاشتی و سه‌قامگیری له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه.
وتیشی: جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره پێبده‌ین و بازرگانی په‌ره پێبده‌ین له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا.
هه‌روه‌ها وتی: له گفتوگۆی چڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی بگه‌ینه رێككه‌وتن و كوردستانیش ده‌بێته ده‌روازه‌ی كرانه‌وه به رووی عێراقدا.
له باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردن دژی هه‌ر جۆره تیرۆرێك بێت و ده‌بێت له نزیكه‌وه هاوكاری یه‌ك بكه‌ین و بتوانین چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه.
له باره‌ی سووریاشه‌وه وتی: نیگه‌رانی هاوبه‌شمان هه‌یه. زۆر دڵخۆشم كه گوێبیستی ئه‌وه‌م توركیا ده‌یه‌وێت هاوكاری بكات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به پێی خواستی خۆیان و ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوچه جیاجیاكان به زۆری نابێت.
له باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شنگال، مه‌سرور بارزانی وتی: به‌داخه‌وه ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان له شنگال نییه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه. له رابردوودا ئێمه دژی بوونی په‌كه‌كه بووین له شنگال و هه‌رێم. ئێمه ناكۆكین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین په‌كه‌كه له شنگال و ناوچه‌كانی دیكه هه‌بێت.
PM:02:45:28/11/2019