چاوش‌ئۆغڵو: ئێمە ئۆپەراسیۆنمان لە باكووری سووریا دژی كورد نییە
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "ئێمە ئۆپەراسیۆنمان لە باكووری سووریا دژی كورد نییە، بەڵكو دژی پەكەكە و یەپەگەیه".
چاوشئۆغلۆ، وتیشی "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا تاووتوێی ئەم بابەتانە و ھەروەھا باسمان لە بارودۆخی عێراق كرد، لەمەودوا ھەنگاو بۆ باشتركردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانمان لەگەڵ عێراق ده‌نێین".
مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ وتیشی "پێشتریش وتوومانه، په‌كه‌كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر برایانی كورد له سووریا و باسمان له‌وه كردووه، كه پێویسته چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی سووریا له مه‌ترسیی دوور بخرێنه‌وه".
باسی له‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان باسیان له هه‌ماهه‌نگیی و پرسی ئابووریی و بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق كردووه و تاووتوێی ئه‌و ئاسته‌نگانه كراوه، كه له خاڵه گومرگییه‌كان رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
PM:03:35:28/11/2019