خشتەی دابەشکردنی نەوت بڵاوکرایەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى خشته‌یه‌كى نوێى دابه‌شكردنى نه‌وتى له‌ ژماره‌یه‌ك قه‌زا و ناحیه‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌وت له‌م شوێنانه‌ دابه‌ش بكرێت له‌ رێگای كارتی زیره‌كه‌وه‌؛

1- رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1 ى 12 ى 2019 سنوری قه‌زاكانى رانیه‌ و دووكان

2- رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2 ى 12 ى 2019 سنوری قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی بازیان

3- رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3 ى 12 ى 2019 سنوری قه‌زاكانى شاره‌زور و ده‌ربه‌ندیخان

PM:03:38:28/11/2019