عێراق...بەرپرسێکی سەربازی لە پۆستەکەی لابرا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی لابردنی جه‌میل شمه‌ری له پۆستی سه‌رۆكی شانه‌ی ئه‌منیی شاری ناسریه ده‌ركرد.
كه‌ناڵی فه‌رمیی عیراق بڵاویکردەوە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، فه‌رمانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق جه‌میل شمه‌ری له پۆستی سه‌رۆكی شانه‌ی ئه‌منیی شاری ناسریه ده‌ركردوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ عادل ئه‌لده‌خیلی، پارێزگاری ناسریه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی كرد ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران شمه‌ری له پۆستی سه‌رۆكی شانه‌ی ئه‌منیی شاره‌كه لانه‌بات.
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری ناسریه به‌هۆی به‌كارهێنانی گولـله و توندوتیژی، زیاتر له 25 خۆپیشانده‌ر به گولـله‌ی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا كوژراون و 150ی دیكه‌ش برینداربوون، هاوكات خۆپیشانده‌رانی ناسریه داوا ده‌كه‌ن سامر حسێنی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاببرێت.
PM:06:06:28/11/2019