بارزانی و ئەردۆغان کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنكەرەی پایتەختی تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

كۆبوونەوەكەی مەسرور بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە ئامادەبوونی مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەچوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بانگهێشتێكی فه‌رمی، سه‌ردانی توركیای كرد و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه‌.

PM:06:40:28/11/2019