سەدر جارێکی دیکە داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکات
موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئامۆژگاریی حكومه‌تی ئێستای عیراقی كرد بۆ رێگریكردن له خوێنڕشتن ده‌ستبه‌جێ دهستلهكاریكێشێتهوه.
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی پێویسته خه‌ڵك بیزانێت ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوه‌رنه‌دانی سه‌در له خۆپشاندانه‌كان مانای ئه‌وه نییه كه پشتیوانی له حكومه‌تی "گه‌نده‌ڵ" ده‌كات، به‌ڵكو به‌ته‌وای دژی حكومه‌ته و ماوه‌ی ساڵێكیش مۆڵه‌تی پێدا به‌ڵام سوودی نه‌بوو.
هەروەها راگه‌یاندوه كه به‌هیچ جۆرێك سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان نه‌بووه، چونكه ئه‌وه ئیداره‌ی گه‌ل خۆیه‌تی و ئه‌و ئیراده‌یه‌ش له سه‌در و له هه‌مووان گه‌وره‌تره.
سه‌در چه‌ند پێشنیازێكی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئێستای عیراق كردوه و رایگه‌یاندوه: "ئامۆژگاریی حكومه‌ت ده‌كه‌م بۆ رێگریكردن له خوێنڕشتن ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه "و داواشی له به‌ره‌ی خۆپیشانده‌رانیش كردوه پابه‌ندبن به ئاكاره‌كانی خۆپیشاندان چونكه ناوبانگی خۆپیشانده‌ران له هه‌موو شتێك گرنگترن، وتیشی نابێت عیراق ببێته سوریای دووه‌م.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در راشیگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت دهستلهكارنهكێشێتهوه، ئه‌وه مانای سه‌ره‌تای كۆتایی هاتنی عیراق ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وكاته‌ش ئامۆژگارییه‌كانی بۆ خۆپیشانده‌ران كه به ئاشتی داوای مافه‌كانیان بكه‌ن، هیچ سودێكی نابێت.
ئاشكراشیكردوه كه تائێستا فه‌رمانی به لایه‌نگرانی خۆی نه‌كردوه بچنه‌ناو خۆپیشانده‌ران، وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانه ده‌ربكردایه، ئێستا " نه خه‌زرا ده‌ما و نه حه‌مرا"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌ی سه‌وز كه باره‌گای حكومه‌ت و نێرده نێودنهوڵهتییهكانی لێیه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در بێ به‌ریبوونی خۆی له شیعه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات راگه‌یاند وتی: ئه‌مه ته‌نها پشتیوانی نییه له خۆپیشانده‌ران، به‌ڵكو له باوه‌ڕی خۆیه‌وه‌یه له به‌رده‌م یه‌زدان و پێغه‌مبه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی سه‌در.
سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر كونوسڵخانه‌ی ئێرانیش له نه‌جه‌ف، سه‌در رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌ستدرێژی نه‌كاته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، با ده‌ستدرێژیش نه‌كاته سه‌ر ئه‌وانی دیكه، ئه‌گه‌ر منیش بمه‌وێت ده‌ستدرێژی بكه‌مه سه‌ر هه‌ر نێرده‌یه‌كی دیپلۆماسی به ئاشكرا ده‌مكرد، به‌ڵام ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر میوانه‌كانمان له ره‌وشتی ئێمه‌دا نییه".
PM:07:16:28/11/2019