پارێزگاری زیقار دەستی لەکارکێشایەوە

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندەران لە شارەکانی ناسرییە، بەغدا، نەجەف و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەرزبووەوە و پارێزگاری زیقاریش دەستی لەکارکێشایەوە.

دوای كوژرانی 30 خۆپیشاندەر بە دەستی هێزە ئەمنییەکان لە شاری ناسرییە، عادل دوخەیلی ، پارێزگاری زیقار دەستی لەکارکێشایەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەکانیش، ژمارەی کوژراوانی خەڵکی خۆپیشاندەر لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، لە شارەکانی ناسرییە، نەجەف، بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق گەیشتە 45 کەس.

هاوکات، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاشکرایکرد، عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بڕیاریداوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ناسرییە و نەجەف پێکبهێنرێت.

AM:08:50:29/11/2019