پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات
پهرلهمانی عێراق رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی خۆپیشاندانەکان ئەنجام دەدات و ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی حەلبوسیش لە ئارادایە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کراوە، لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رۆژی یەکشەممە ئامادەبن، کە تایبەتە بە خۆپیشاندانەکان و رووداوەکانی ناسرییە و نەجەف.
بەگوێرەی هەواڵی چەند ڕاگەیاندنێکی عێراقیش، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، نیازی دەست لەکارکێشانەوەی هەیە.
AM:08:56:29/11/2019