ترەمپ: لەڕێگەی نەوتەوە یارمەتی کورد دەدەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی وڵاتەکەی دەستی بە دانوستاندنەکانی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان کردووەتەوە وتیشی لەڕێگەی نەوتەوە یارمەتی کورد دەدەن.
 
ترەمپ بۆ ئاهەنگ گێڕانی جەژنی سوپاسگوازیی لەگەڵ سەربازانی سوپای وڵاتەکەی سەردانی ئەفغانستانی کرد و وتی، "تاڵیبان رێککەوتنی دەوێت و ئێمەش لەگەڵیان کۆدەبینەوە و پێیان دەڵێین، دەبێت ئاگربەست رابگەیەندرێت و ئێستاش ئەوان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست ئامادەن". 

لەبارەی شەڕی دژی داعشیش رایگەیاند، ئەمریکا داعشی بە تەواوی تێکشکاند و بەغدادیشی کوشت. سەرۆکی ئەمریکا گوتی، سوپای وڵاتەکەی لەو ناوچەیەی سووریا دەمێنێتەوە کە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو و نەوتی ئەو ناوچەیە دەپارێزن و بەو جۆرەش دەتوانن یارمەتی کورد بدەن.

AM:09:18:29/11/2019