سائیرون: پێویستە پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران پەسەند بکات

فراکسیۆنی هاوپەیمانیی سائیرون، بە پێویستی دەزانێت، سبەینێ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە کۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستلەکارکێشانەی سەرۆک وەزیران پەسەند بکات.

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکیدا وتی، کەنامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم، فڕاكسیۆنی سائیرون لە ڕاگەیەنراوێكدا هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە وەرگرت و دەڵێت" پێویستە پەڕلەمانی عیراق سبەی شەممە لە كۆبوونەوەیەكدا دەست لەكاركێشانەوەكەی عادل عبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەسەند بكات و حكومەتێكی نیشتمانی تەكنۆكرات پێكبهێنرێت".

 

ئەمەش لەكاتێكدایە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، وەك وەڵامێك بۆ خواستی مەرجەعیەت و وەك كارئاسانییەك و خێراكردنی پڕۆسەی چاكسازی، بە نووسراوی ڕەسمی داوای دەستلەكاركێشانەوەم ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم.




ئه‌م بابه‌ته ‌242 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:41:29/11/2019