بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو دوو موشەک لە نزیك ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتەوە كە زۆربەی بارەگا حكومییەكان و باڵیۆزخانەكان لەخۆ دەگرێت.
بەپێی سەرچاوەکانی هەوال، ئەمشەو دوو موشەکی كاتیۆشا لە دەوربەری ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتووەتەوە، بێ ئەوەی زیانی لێبكەوێتەوە.
ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكان دژ بە دەسەڵاتدارانی عێراق و ئەمڕۆش لە ژێر كاریگەری ئەو گوشارانەدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەستی لەكاركێشایەوە.