ناوەندی ڕاگەیاندنی "قەسەدە" لە بەیاننامەیەکدا ئاماری دوایین شەڕەکانی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیمۆکرات "قەسەدە" ئاماری هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" سوپای تورکی داگیرکەر لە تەواوی بەرەکانی شەڕ لە جموجۆلی داگیرکاریی و هێرشەکانی بە چەکی قوڕس و فڕۆکەی جەنگی بێ فڕۆکەوان بەردەوامە".

 

ئەمەش دەقی بەیاننامەکەی ناوندی ڕاگەیاندنی "قەسەدە" بەم شێوەیەیە..

 

تەل ته‌مر

سوپای داگیرکەر لە چەندین گوندی سەر بە تەل تەمر بە پشتیوانی چەکی قوڕس، هێرشی قوڕسی بۆ سەر ناوچەی هاوڵاتیانی سڤیل دەستپێکرد. هاوکات فڕۆکەی جەنگی بێ فڕۆکەوانەکان لە جموجۆڵەکانیان بەردەوامن. گرووپە چەتەکان لە گوندی قاسمیە، داودیە، تەل جمۆ وە لەسەر ڕێگای نێوان ئێریشا و ساڵحیە بە تۆپ و تانک ناوچەکەیان بۆردومان کرد.

عه‌ین عیسا

سوپای تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ناوچەی عەین عیسا، ڕێگەی M4 ی نێودەوڵەتی و گوندەکانی عەین عیسایان بە تانک و تۆپ بۆردومان کرد و چاودێریکردنیان بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان بەردەوام کرد. سوپای داگیرکەر سەنگەرەکانی هێزەکانمان و هێزەکانی سوپای سوریا و ناوچەی دانیشتوانی سڤیلیان لە گوندی شێرگراد، ئەبوسەر و ڕێگای M4 بە شێوەیەکی قوڕس تۆپباران کرد. هەروەها سوپای تورک لە گوندەکانی جدیدە و بیر کینۆ سەر بە هەرێمی قز ئالی بە چەکی قورس هێرشیان کرد. هێزەکانی سوپای سوریا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

 

سوپای داگیرکەر بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە ٢ سەربازیان لە ئاکچاکالە لە ئەنجامی لێدانی هاوەنەکان کوژراون. بەڵام ئەم بانگەشەیە ڕاست نییە و هیچ هێرشێک لە لایەن هێزەکانمان نەکراوەتە ئەو هەرێمە. سوپای داگیرکەر مردنی سەربازەکانیان کە لە شوێنی دیکە ڕوویداوە، ئێمەی پێ تاوانبار دەکەن و بەو شێوەیە هەوڵ دەدەن ڕەوایەتی بدەن بە پێشێلکارییەکانی ئاگربەست".



PM:10:56:29/11/2019