ڤیدیۆ.. بێژەری کەناڵێکی ناسراو لە کاتی خوێندنەوەی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی دەگری

خانمە بێژەرێکی دیاری کەناڵی ئەلشەرقیە نیوز کە دەوری دیاری هەبوو لە هاندانی خەڵکدا بۆ خۆپیشاندان، لەکاتی خوێندنەوەی وتاری گەورە مەرجەعیەتی شیعەکان( عەلی سیستانی ) کە داوا لە پەرلەمان دەکات متمانە لە حکومەتی ئێستا بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی بسەننەوە دەگری.

 

تا ئێستا دیار نییە هۆکاری گریانی ئەو بێژەرە چییە، هەندێک پێیانوایە بۆ ئەو قوربانییە خۆپیشاندەرانە دەگری کە لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستدا، هەندێکی دیش پێیانوایە بۆ دەستلەکارکێشانەوەی د. عادل عەبدولمەهدی دەگری.

 

ماوەی دوو مانگ خۆپیشاندانی عێراقیەکان بەردەوامە، لەو خۆپیشاندانانەدا نزیکەی ٢٠٠ کەس کوژران و ٢٠ هەزار کەس لە خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، دوێنێ لەسەر داوای عەلی سیستانی، سەرۆکی وەزیران دەستی لە کارکێشایەوە.



AM:09:28:30/11/2019