سێ تەقینەوە لە کەرکوک روویدا
قوربانی هەیە

لە ناو شاری کەرکوک سێ تەقینەوە روودەدات و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی دەبنە قوربانی.

 

بەپێی زانیارییەکانی سپی تەقینەوەی یەکەم لە بازاڕی ئەحمەد ئاغا بووە، تەقینەوەیەکی دی لە پردی رەشید روویداوە، تەقینەوەی سێهەم لە بازاڕی هەڕەج روویداوە. بەپێی زانیارییەکانی سپی تا ئێستا ١٦ بریندرا هەیە دۆخی دوانیان خراپە.

 

هەر سێ تەقینەوەکە لە رێگای بۆمبی چێنراوەوە بووە.

 

دوێنێ شەویش چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەی کوڵە جۆ و لە ئەنجامدا سێ ئاسایش کە یەکێکیان ئەفسەر بوو، شەهیدبوون.

 

تەقینەوەکان دوای ئەو پێشووە سیاسیە دێت کە عێراقی بۆ ماوەی دوو مانگە گرتۆتەوە.

 

 



PM:01:07:30/11/2019