کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ: ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە ١٨ هەزار کەسە

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ خۆپێشاندانەكانی عێراق لە چەند شارێكی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامن و رێكخراوی مافی مرۆڤ وریایی لە مەترسیداری دۆخەكە و پەرەسەندنی زیاتر دەدات و دەڵێت" ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە ١٨ هەزار کەسە".

 

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" لەماوەی دوو مانگی رابردودا "٤٠٩" کەس کوژراون و بەهۆی سەختی برینی ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە ئەگەری بەرزبونەوەی ژمارەی کوژراون هەیە".

 

سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە" لەماوەی دوو مانگی رابردودا زیاتر لە "٢٥٠٠" کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و زۆینەیان دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی ئازاد کراون".

 

هەفتەی رابردوو چەند پەرەسەندنێكی مەترسیدار لە دۆخی عێراق روویان دا لەوانە سووتاندنی كونسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجەفی پیرۆز لای شیعە و كوشتارگەكەی ناسڕییە كە بەپێی سەرچاوە نافەرمییەكان ژماریە كوشراوان گەیشتە زیاتر لە ٤٥كەس، ئەوانە وایان كرد گوشاری مەرجەعیەت بۆ سەر عەبدولمەهدی و پەرلەمان زیاتر بێت بۆ مژینی توڕەیی جەماوەر و عەبدولمەهدیش لە پەیامەكە گەیشت و رای گەیاند كە دەسەلەكاركێشانەوەی دەداتە پەرلەمان.

 
 
 
 


PM:04:27:30/11/2019