قاسمی سلێمانی لە عێراقە

لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی د. عادل عەبدولمەهدی کە ئێران خوازیاری نەبوو، قاسمی سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس گەیشتۆتە بە غدا بۆ بەشداریکردن لە داڕشتنی قۆناغی دوای سەرۆک وەزیرانی ئێستا.

 

میدیا عێراقییەکان لەنێویاندا، تەلەفزیۆنی " ئەلشەرقیە"، بڵاویکردەوە، کە قاسمی سلێمانی بۆ کارێکی نوێ گەیشتۆتە بەغدا، بەپێی بۆچوونی چاودێران، کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق پاشەکشە ناکات و لەرێگای ئەو هێزانەی کە نزیکن لە ولآتەوە بەشداری داڕشتنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێکهنانی حکومەتی نوێ و دیاریکردنی سەرۆک وەزیران دەکەنەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدا کە یەکێک لە دروشمە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەرانی بەغداو شارەکانی باشووری عێراق، دەرکردنی ئێران و لاوازکردنی رۆڵی ئەو ولآتەیە لە عێراق.

 

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣و رووخانی رژێمی سەدامەوە ئێران هاوشانی ئەمەریکا رۆڵێکی سەرەکی بینیووە لە داڕشتنی پرۆسەی سیاسی عێراق بەدرێژایی ١٦ ساڵی رابردوو.



PM:11:29:30/11/2019