ئەمڕۆ یەک شەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بۆ فه‌ریق روكن جه‌میل شمه‌ری ده‌ركرد.
بەپێی زانیارییەکان، دادگای باڵای عێراق فەرمانی دەستگیرکردن و قەدەغەی گەشكردنی بۆ لیوا جەمیل شەممەری، فەرماندەی شانەی قەيرانەكانى زی قار دەركرد ئەویش بەهۆی ئەو فەرمانانەی دابووی دژی خۆپیشاندەران لە پارێزگاکە.
له دوو رۆژی رابردوودا به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای رووخانی حزبه سیاسییه‌كان و ده‌ركردنی گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن، له شاره‌كانی ناسریه و نه‌جه‌ف زیاتر له ٦٠ هاوڵاتی كوژراون و سه‌دانی تریش برینداربوون.