ئایدز نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرووسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە. لە ساڵی (١٩٨١)ـەوە تا ئێستا ئایدز زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسی کوشتووە، کە بە نزیکەیی دەکاتە نیوەی ژمارەی کوژراوانی جەنگی جیھانی دووەم. لە کاتی ئێستا نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەس لە جیھان تووشی ئایدز بوون.
یهكی دیسێمبهری ههموو ساڵێك وهك ڕۆژی جیهانی توشبوون به نهخۆشی ئایدز دانراوه و مهبهست لێی هۆشیاركردنهوهی دانیشتوانی سهر زهویه لهسهر ئهم نهخۆشییه بۆ ئهوهی زیاتر خۆیان بپارێزن و ئاگاداربن و جگه لهوهش ئهو كهسانهی توشی ئهم نهخۆشییه بوون ڕێزیان لێ بگیرێت و بژین مافی خۆیان وهربگرن.
هاوکات ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" له ئهمساڵدا ٤١ حاڵهتی ئایدز له ههرێمی كوردستان تۆمار كراوه كه ٣٩ كهسیان هاووڵاتی بیانی بوون كه ڕهوانهی وڵاتهكانیان كراونهتهوه و دوو كهسهكهی تریش خهڵكی ههرێمی كوردستانن كه لهژێر چاودێری پزیشكیدان، هەروەها لهئهمساڵدا ٣٥٠ ههزار پشكنین بۆ نهخۆشی ئایدز كراوه".
رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت" رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز هەلێكە بۆ سێکتەری گشتی و تایبەت، ئامانجیانە پێکەوە هۆشیاری تەندروستی لەبارەی ڤایرۆسی HIVی تووشکەری ئایدز بڵاوبکەنەوە و بەرەنگاری ببنەوە".
رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشنیازدەکات، حکومەتی وڵاتان ستراتیژی خۆیان بۆ پشكنین، رێگەخۆپارێزی و چارەسەری ئایدز بگۆڕن و هەوڵبدەن ئەوانەی لە مەترسیدان بکرێنە لەپێشینەی کارەکانیان بۆ بنەبڕکردنی نەخۆشییەکە.
لە ساڵانی نێوان ١٨٨٤ - ١٩٢٤ لە ڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەفریقا ڕاوچیان ڕاوی مەیمونی چیمپانزیان دەکرد. وا بڕوایە کە ھەندێک لە خوێنی مەیموونەکان چووەتە ناو جەستەی ڕاوچییەکان "لە ڕێگای برین". خوێنی مەیموونەکان ڤایرۆسێکی تێدابووە، کە بێزیان بووە بۆ مەیموون بەڵام بکوژە بۆ مرۆڤ ئەویش بریتی بووە لە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی "ڤایرۆسی دابەزاندنی بەرگریی مرۆڤ" ڤایرۆسی نەخۆشیی ئایدز.
لە حوزەیرانی ١٩٨١، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن نەخۆشی "سی دی سی" ئەمریکا، ڕاپۆڕتێکی بڵاوکردەوە لە لۆس ئانجلەس لەسەر ٥ پیاوی "ھاوڕەگەزخواز"ی گەنج کە تووشی جۆرێکی کەڕوویی ھەوکردنی سییەکان ببوون، ئەم جۆرە ھەوکردنە بە نزیەکەیی ھەرگیز نەبیندرابوو لە کەسێک کە سیستەمی بەرگریی سەلامەتی ھەبووبێت.
لە ٤ی تەمموزی ھەمان ساڵ، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی "سی دی سی" ئەمریکی، ڕاپۆرتێکی تری بڵاوکردەوە کە جۆرە شێرەپەنجەیەکی زۆر دەگمەنی پێست، پیاوێکی گەنج دەکوژێت! کە پێشتر کەسەکە سەلامەت بووە.
دوای چەند مانگێکی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی "سی دی سی" ئەمریکی، نەخۆشیەکەی ناوزەندکرد بە ئەیدز.
یهكهمین جار ساڵی ١٩٨٨ ئهم ڕۆژه بۆ یادكردنهوهی نهخۆشی ئایدز دهستنیشانكرا، ئایدز باوە لەنێو کەسانی نەخۆشی ھیمۆفیلیا، چونکە نەخۆشییەکە بە خوێن دەگوازرێتەوە. ئەیدز جگە لە گواستنەوەی بە ڕێگای خوێن بە ڕێگای زایەندیش دەگوازرێتەوە، ھەروەھا لە دایک بۆ منداڵێش دەگوازرێتەوە.