گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەبی محەمەد فوئاد تەندروستی تێکدەچێت و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.
بەپێی زانیارییەکان، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا محەمەد فوئاد لەناکاو لە هۆش خۆشی دەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەپێی زانیارییەکان ئەم ماوەیە پەستانی زۆری کاری لەسەر بووە و ماندوو بووە، هەستی بە ئازاریش کردووە بەڵام فەرامۆشی کردووە تاوەکو پەستانی خوێنی زۆر بەرز بووەتەوە و بێ هۆش بووە.
سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن، لە ئێستادا محەمەد فوئاد لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە، لەسەرەتاوە حاڵەتی مەترسیدار بووە، بەڵام ئێستا جێگیرە، ڕەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت.
محەمەد فوئاد لەدایکبووی ساڵی ١٩٦١ەو ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری میسرە و خاوەنی ١٩ ئەلبوومە.