وێنە.. ئەڤین ئاسۆ چی خۆشدەوێت؟

پێشکەشکاری دیاری بابەتە کۆمەڵایەتی و هونەریەکان، ئەڤین ئاسۆ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێی خۆیدا، پۆستێک لەسەر باران دەنوسێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەڤین ئاسۆ چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو پۆستێکی لەسەر باران نووسیووەو دەڵێت" ھەر مرۆڤێک وەک دڵۆپێکی بارانە، ھەندێکجار  دەکەوێتە ناو چڵکاو و ھەندێک جاریتریش دەکەوێتە سەر گوڵەکان بارانم زیاتر لە زۆر خۆشدەوێت".

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

 
دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.
 




PM:04:39:01/12/2019