لە پارێزگای واست، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌فسه‌رێكی عیراقی و ٧ ساڵ زیندانیشی بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌ركرد.
دادگای تاوانه‌كانی ئەو پارێزگایە سزای له‌سێداره‌دانی بۆ رائیدێكی پۆلیس و سزای 7 ساڵ زیندانیی بۆ یه‌كێكی دیكه به پله‌ی موقه‌ده‌م ده‌ركرد، بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران به گولـله و کووشتنیان.
ئەو ئەفسەرە تۆمەتبارەی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە به‌پێی مادده‌ی 406 كه تایبه‌ته به كوشتنی به ئه‌نقسه‌ت تۆمەتبار کراوە.
له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه تائێستا 420 كه‌س كوژراون و 15 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون، به‌مدواییه‌ش به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری ناسریه 40 كه‌س كوژران.