کەناڵی وار تیڤی داخرا

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەک شەممە ١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دوای ۱۰ساڵ خزمەت کردن بەمیدیایی کوردی کەناڵی وار تیڤی سەربە دەزگای میدیایی واری نزیک لەنێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبێ ئاشکرا کردنی هۆکارەکەی داخرا.

 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن" داخستنی وار تیڤی لەپاش داخستنی ژمارەیەک میدیایی دیکەی کوردی دێت کەدیارترینیان میدیاکانی "تۆڕی هەواڵی سلێمانی" سەربە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و "تۆڕی هەواڵی کوردی" سەربە بزووتنەوەی گۆڕان دێت". 

 

بەپێی زانیارییەکان، تائێستا دیار نییە ئەو کەناڵە چارەنووسی چی لێ دێت ئایە دەگەڕێتەوە و خۆی نوێ دەکاتەوە؟ یانیش بەیەکجاری کۆتایی بەپەخشی هاتووە؟

 

وار تیڤی کەناڵێکی ئاسمانیی کوردییە، لەساڵی ٢٠١٣ لە شاری دهۆک لە باشووری کوردستان دامەزراوە، کەناڵەکە بەزمانی کوردی و عەرەبییە و پەخشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوینە لە سەر مانگی دەستکردی نایلسات.



PM:08:16:01/12/2019