ڤیدیۆ.. شانۆ بەکر وێستگەیەکی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند

شانۆ بەکر فەرەج، خانمە ڕاگەیەندکاری کوردستان ئەمشەو وێستگەیەکی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

 

ئەمشەو یەک شەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خانمە شۆخ و شەنگی کورد شانۆ بەکر لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئنستاگرام" وێستگەی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند و دوای دابڕانێکی زۆر دووبارە لە شاشەکان دەردەکەوێتەوە، کە ئەمەش بۆتە جێی دڵخۆشی بەشێک لە هەوادارەکانی، هاوکات شانۆ لە نوسینێکیدا دەڵێت" دەستپێکی کاری نوێم لە تۆڕی میدیای ئێستا دەستپێدەکەم، لە ئێستاوە بینەری کارەکانم بن".

 

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.

 
شانۆ بەکر ماوەیەکی کەمە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.



PM:11:29:01/12/2019