مۆز یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی خۆراكی به‌سوود و له‌ناویدا چه‌ندین جۆری ڤیتامین و كانزا هه‌یه كه ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی كه‌مده‌كاته‌وه و هاوكار ده‌بێت له جوانكردنی پێست.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن دامەزراوەی (Everyday Health Tips)ەوە بڵاوکراوتەوە ، مۆز لە پاڵ بەخشینی ووزە دەتوانرێت وەک چارەسەرێکی سروشتی بەکاربهێنرێت بۆ چەندەها نەخۆشی و کێشەی تەندرووستی ، لەوانە :
پەستانی خوێن :
مۆز ڕێژەیەکی زۆر لە کانزای پۆتاسیۆم و ڕێژەیەکی کەم لە خوێی لە خۆگرتووە ، زۆری کانزای پۆتاسیۆم تایبەتمەندی کەمکردنەوەی فشاری خوێنی بە مۆز بەخشییوە، ئەمەش وا دەکات چانسی تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن و جەڵدەی مێشک کەمتر بێتەوە.
بەهێزکردنی مێشك :
توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە مۆز خۆراکێکی زۆر باشە بۆ بەهێزکردنی توانای تەرکیزکردن لە ڕێگەی بەهێزکردن و ووریا کردنەوەی بیلبیلەکانی چاوو .
دڵەکزێ :
مۆز پێکهاتەیەکی دژە-ئەسید (دژە ترش)ی سروشتی تێدایە کە لە ناو گەددەدا دەبێتە هۆی نەهێشتنی دڵەکزێ ، بۆیە لە کاتی تووشبوون بە دڵەکزێ دەتوانیت مۆز بخۆیت وەک چارەسەرێک .
.
قەبزی :
مۆز ڕێژەیەکی زۆر فایبەری لە خۆگرتووە ، کە هاوکاری کرداری هەرسکردن دەکات و دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە قەبزی لە ڕێگەی زیادکردنی جووڵە لە سیستەمی هەرسکردندا .
کەمخوێنی :
مۆز ماددەی ئاسنی لە خۆگرتووە ، ماددەی ئاسن پێویستە بۆ درووست‌کردنی هیمۆگلبۆینی ناو‌و خڕۆکە سوورەکان.
خەمۆکی :
توێژینەوەیەک کە لەلایەن دامەزراوی (مایند)ەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە مۆز هاوکاری نەهێشتنی خەمۆکی و بێتاقەتی دەکات ، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مۆز ئەمینۆ ئەسیدی (تریپتۆفان)ی لە خۆگرتووە ، ئەم ئەمینۆ ئەسیدە دواتر لەلایەن جەستەوە دەگۆڕدرێت بۆ ماددەی سیرۆتۆنین کە گەیەنەرە دەمارێکی سەرەکی مێشکە و ڕۆڵی هەیە لە درووست‌کردنی دڵخۆشی.
هەڵئاوسان و سووربوونەوە :
گەر تووشی پێوەدان بوویت لەلایەن مێشوولەوە ، دەتوانیت بەشی ناوەوەی توێکڵی مۆز لەو بەشەی پێستت بخشێنی کە تووشی پێوەدان بووە.
له یه‌کێک لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه باشترین مۆز ئه‌و مۆزه‌یه که زۆرباش پێگه‌یشتبێت و بۆ خواردن ده‌ست ده‌دات، هه‌ندێک پێیان وایه که مۆز کاتێک زه‌رد بوو ئیتر بۆ خواردن ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام که ڕه‌ش و خاڵ خاڵ بوویه‌وه ئیتر به خراپ و تێکچوو لێی ده‌ڕوانن.
به‌ڵام له ڕاستیدا باشترین مۆز ئه‌و مۆزه‌یه که باش پێگه‌یشتبێت و که مێک ڕه‌نگی ڕه‌شی له سه‌ر به‌رگه‌که‌ی ده‌رکه‌وتبێت ، کاتێک په‌ڵه‌ی ڕه‌ش ده‌بینرێت له سه‌رتوێکڵی مۆز ئه‌وکاته باشترین خواردنه بۆ دژه سەرەتان (( شێرپەنجە )) بۆ خواردن ده توانرێت سوودێکی باشی لێ ببینرێت .
مۆز ووزه‌به‌خشێکی باشه بۆ خواردن به درێژایی ڕۆژ و سوودێکی زۆر باش به له‌شی مرۆڤ ده گه‌یه‌نێت .
مۆز پڕه له پۆتاسیۆم و ئانتی ئۆکسیدان و ڤیتامین بی و هه‌روه‌ها خاوه‌نی به‌شێکی زۆری ئانتی اکسیدان و دژه سەرەتانه .
زانا ژاپۆنیه‌کان له یه‌کێک له لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بۆیان ده‌رکه‌وتووه باشترین کات بۆ پێگه‌یشتنی مۆزو خواردنی ئه‌وکاته که په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش تێیدا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و کات زۆرباشتره بۆ خواردن وه‌ک له مۆزی زه‌رد .
هەروەها تویکڵی مۆز هاوشێوەی ناوکەکەی سوودی زۆری لە خۆی گرتووە کە هەر لە دێر زەمانەوە دانێشتوانی چەند وڵاتێک وەک هیندستان دەیخۆن و بەکاریدەهێنن.
١- سپیکردنەوەی دان
بەشی ناوەوەی توێکڵی مۆز بخشێنە لە ددانەکانت هەموو رۆژێک بۆ ماوەی ٢ هەفتە بۆ سپیکردنەوەی ددانەکانت.
٢- چارەسەرکردنی زیپکە و چرچی پێست
توێکڵی مۆز یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ زیپکە و تەندروستی پێست. مۆز دەوڵەمەندە بە چەندەها مادەی دژە شێرپەنجە و دژە ئۆکسید. توێکڵی مۆز بدە لە پێستەکەت و بۆ ماوەی ٣٠ خولکە بەجێیبهێڵە.
٣- چارەسەرکردنی سەدەف
هەرچەندە توێکڵێ مۆز بە تەواوەتی نابێتە هۆی چارەسەرکردنی نەخۆشی سەدەف، بەڵام لێدانی توێکڵی مۆز لەو شوێنانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییە.