ڕۆژئاوای کوردستان...چەند سەربازێکی ڕوسی برینداربوون

لە رۆژئاوای کوردستان بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی رووسیا تەقییەوە و بریندار هەیە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی رووسیادا لە کاتی خۆئامادەکرنیان بۆ مانۆڕێکی سەربازیی لەگەڵ سوپای تورکیا لە کۆبانێ تەقیوەتەوە.

ئاشکراشی کردووە، سێ سەربازی رووسیا لەو تەقینەوە برینداربوون، بەڵام برینەکانیان سووکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

PM:03:54:02/12/2019