سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
دۆخی تەندروستی دەمیرتاش تێکچوو
ئایگول دەمیرتاش خوشكە بچوكی سەڵاحەدین دەمیرتاش رایدەگەیەنێت براکەی دۆخی تەندروستی لە زیندان تێكچووە و بوراوەتەوە و سەرباری ئەو دۆخە تەندروستییە، دەسەڵاتدارانی توركیا رەزامەند نەبوون رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت.
ئایگول دەمیرتاش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە هەواڵی خراپبوونی باری تەندروستی سەڵاحەدین دەمیرتاش پشتڕاست دەكاتەوە و دەڵێت "دەمیرتاش لەزیندانی ئەدرنە دووچاری كێشەی هەناسەدان و تەنگەنەفەسی بووە دواتر بەو هۆكارە لەنێو زیندان بوراوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا رەزامەند نەبوون رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردوە "سەڵاحەدین دەمیرتاشی برام كە لە زیندان بوراوەتەوە بەهۆی كێشەی تەنگەنەفەسی و نەتوانینی هەناسەدانەوە، ماوەیەكی درێژ بەو دۆخەوە لەزیندانەكەیدا ماوەتەوە كەس لەنێو كارمەند و بەرپرسان بەهانایەوە نەچوون، عەبدوڵا زێدانی هاوڕێی بەهانایەوە چووە".
خۆشكەكەی دەمیرتاش رونیشكردوەتەوە، " دواتر ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن چوەتە زیندانەكە، پزیشكی زیندانەكە داوایكردوە دەمیرتاش ببرێتە نەخۆشخانە پشكنینی تەواوی دڵ و مێشك و هەناوی بۆ بكرێت، بەڵام بردنە دەرەوەی بۆ دەرەوەی زیندان و نەخۆشخانە رەتكراوەتەوە و تەنها ئەو تیمە ئیكۆی دڵیان بۆ گرتووە".
ئایگول لەدرێژەی تویتەكانیدا باسی لەوەشكردوە "دوای زانینی هەواڵەكە لەگەڵ پارێزەرەكانی چوینە زیندان بۆئەوەی براكەم ببینین و ببرێتە نەخۆشخانە، بەڵام حەوت رۆژ بەسەر نەخۆشكەوتنیدا تێپەڕیوەو تا ئێستا ئامادەنین براكەم بنێرنە نەخشخانە، ئێمە ترسمان لەدۆخی تەندروستی دەمیرتاش هەیە لە ئێستاوە تا 24 سەعاتی داهاتوو لەگەڵ پارێزەرەكانی بە وردی چاودێری بارودۆخەكە دەكەین، ئەگەر نا هەڵوێستی دیكەمان دەبێت".
هاوكات بەگوێرەی راگەیەنراوێكی هەدەپە، ئەمرۆ لەدوای رێكخستی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ دەمیرتاش و چەند ئەندامێكی هەدەپە و پزیشكە تایبەتەكەی دەمیرتاش، بڕیاردراوە بە گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و پشكنینی پێویست.
لە بەیاننامەیەكدا پارتی دیموكراتی گەلان نوسیبوی"داوا لە حكومەتی ئاكەپە و وەزارەتی داد(ی توركیا) دەكەین بەیاننامەیەكی بەپەلە بڵاوبكەنەوە سەبارەت بەو زانیاریانەی پێمان دراوە لە پارێزەرەكانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوی حزبەكەمان".
PM:06:48:02/12/2019
وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو خشتەی مووچەی ئەو شوێنانەی ناویان نەهاتبوو بڵاودەکەینەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
گورزێکی کاریگەر چاوەڕوانی پێرێز دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media