" سەرۆك كۆمار سەرچاوەی دەسەڵات دەبێت بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لەسەر ویستی جەماوەر "

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند" سەرۆك كۆماری عێراق سەرچاوەی دەسەڵات دەبێت بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لەسەر ویستی جەماوەر".

 

ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی روسیا تودەی راگەیاندووە" تا ئێستا بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق هیچ ناوێکی وەک جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عیراق بەدەست نەگەیشتووە".

 

سەرچاوەکە وتیشی" تائێستا ناوی هیچ كاندیدێكی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران بەدەست گەیشتبێت و ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەیەوە بڵاوبوونەتەوە، بە پڕوپاگەندەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەسف دەكات، سەرۆک کۆمار تا ئێستا هیچ ناوێکی بەدەست نەگەیشتووە".

 

جێی ئاماژەیە سەرچاوەکانی هەواڵ رۆژێک دوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، چەند ناوێکیان ئاماژە پێکرد کە یەکێک لەوان دەبنە سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق.

 

 

 

 
 


PM:08:26:02/12/2019